ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی جیهانی گرنگییه‌کی تایبه‌ت به‌سه‌ردانه‌که‌ی پاپا فرانسیس بۆ هه‌ولێر ده‌ده‌ن
به‌ره‌بەیانیی ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات و پێکهاته ئایینییه‌کان پێشوازی لێ‌کرا.
له‌مباره‌یه‌وه که‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریکی نووسیویه‌تی: پاپا فرانسیس گه‌یشته هه‌ولێرو چه‌ند دیدارێک له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسان ساز ده‌دات.
هه‌روه‌ها که‌ناڵی حوڕه‌ی ئه‌مریکی ده‌ڵێت: پاپا فرانسیس گه‌یشته هه‌ولێرو به‌ئاماده‌بوونی هه‌زاران که‌س لهکهشوههوایهکی پاکدا ،نزای پیرۆز ده‌کات.
هاوکات ماڵپه‌ڕی رووسیا ئه‌لیۆم نووسیویه‌تی: پاپا به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و مه‌سرور بارزانی،سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی پێشوازی لێکراوه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: به‌ده‌یان مه‌سیحی له‌فڕۆکه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له پێشوازی پاپادا بوون.
هه‌روه‌ها سکای نیوزی عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی: سه‌ردانه‌که‌ی پاپا بۆ هه‌ولێر زۆر گرنگه.
شایانی باسه ئه‌مڕۆ به‌سه‌دان میدیای جیهان به بایه‌خ و گرنگییه‌وه باسیان له سه‌ردانه‌که‌ی پاپا بۆههولێری پایته‌خت کرد.