ئادار 21, 2021 14:34 Asia/Tehran
  •  په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنیی مسته‌فا کازمی و نێچیرڤان بارزانی

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامدا و باسیان له‌ سه‌قامگیری و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان کرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی، په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌ مسته‌فا کازمیه‌وه‌ پێگه‌یشت، له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی کوردی له‌ نێچیرڤان بارزانی کرد و هیوای جه‌ژنێکی ئارام، سه‌رکه‌وتن و ساڵێکی خۆشی بۆ به‌ڕێزیان و گه‌لی کوردستان خواست.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌رۆک وه‌زیرانی کرد بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزباییه‌که‌ی لای خۆیه‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌رۆک وه‌زیرانی کرد بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزباییان و هیوای ئارامی و سه‌قامگیری و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کانی بۆ عێراق خواست.

سەرپەیڤ