لەیەکەم رۆژى نەورۆزدا پێنج کەس لە هەرێم گیانیان لەدەستدا
لەیەکەم رۆژى نەورۆزدا پێنج کەس لە هەرێمى کوردستان بە رووداوی هاتووچۆو خنکان گیانیان لەدەستدا.
بە پێی ھەواڵێکی شارپرێس ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەئەنجامى وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکەوە لە نزیک گوندی ناسرئاغا، منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ گیانی لەدەستداو شەش هاوڵاتی دیکە برینداربوون.
هاوکات لە سهیرانگای شێخ توراب بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ شوفێری ماتۆڕسکێلێک که تهمهنی ١٩ ساڵ گیانی لهدهستدا.
هەر ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە هەورازە نەفت ڕێگای هەولێر کۆیە دوو کەس بە سەختی برینداربوون.
لەلایەکى دیکەوە دوانیوڕۆی ئەمڕۆ لە چەمى دوکان گەنجێک کە تەمەنى ٢٢ ساڵ بووە لە کاتى مەلەکردندا خنکاوە و لەئێستادا تیمەکان خەریکى گەڕانن بەدوای تەرمەکەیدا.
هاوکات مقدم بەرزان عوسمان محمد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند"لەئەنجامی شێلانی منداڵیکی کچی تەمەن پێنج ساڵ بەناوی نزا سامان احمد دانیشتوی قەزای شارەزور لەلایەن ئوتومبیلیکی جوری سەنی تەکسی لەنزیک گوندی زەردەهاڵی سەربەناحیەی بیارە منداڵەکە بریندار دەبێت پاش گه یاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا.