تورکیا ژماره‌یه‌کى زۆر چه‌کى قورس و کۆپته‌ری ھێناوەتە هەرێمی کوردستان
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کردووە "ژماره‌یه‌کى زۆر چه‌کى قورس‌و کۆپته‌ر له‌ناو بنکه‌کانى تورکیادا کۆکراونه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌رى شه‌ڕێکى فراوان له‌ناوچه‌کانى سنورى بادینان ده‌کرێت".
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه زانیاریی گرنگى ئاشکراکرد سه‌باره‌ت به‌زیادبوونى جموجوڵه‌کانى سوپاى تورکیا له‌ناو ئه‌و 45 بنکه‌و باره‌گا سهربازییو ههواڵگریهى که له‌هه‌رێمى کوردستاندان، به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌که، "ژماره‌یه‌کى زۆر چه‌کى قورس‌و کۆپته‌ر له‌ناو بنکه‌کانى تورکیادا کۆکراونه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌رى شه‌ڕێکى فراوان له‌ناوچه‌کانى سنورى بادینان ده‌کرێت".
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، زیاتر کۆکردنه‌وه‌ى چه‌که قورسه‌کان له‌لایه‌ن سوپاى تورکیاوه له‌و بنکه‌و باره‌گا سه‌ربازیانه‌دا که ده‌که‌وێنه سه‌ر سنورى نێوان ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا و عێراقەوە.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌که‌ى شارپرێس ئه‌گه‌رى شه‌ڕێکى به‌رفراوان له‌سه‌ر سنور‌و ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت، چونکه تورکیا ژماره‌ى کۆپته‌ره‌کانى له‌بنکه سه‌ربازییه‌کان زیادکردوه به‌تایبه‌ت له‌و بنکه‌یه‌ى که ده‌که‌وێته ناوچه‌ى بامه‌ڕنێ له‌سنورى پارێزگاى دهۆک و له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێردا زیاتر له 13 کۆپته‌رى جه‌نگیى بۆ ئه‌و بنکه‌یه گوازراونه‌ته‌وه.