دژایەتیکردنی گۆڕان و فراکسیۆنی یەکیەتی لە گەڵ بڕێارەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێم
چۆمان محەمەد، رێکخەری ژوری یاسای یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ رێگریکردن لەوەی پەرلەمانتاران بەشێوەیەکی کەسی سەردانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بکەن دژی بنەمای چاودێری و کاری پەرلەمانییە و لەدەرئەنجامیشدا بەرێگریکردنی کاری چاودێریکردن پەرلەمان "بێ متمانەتر و لاوازتر دەبێت".
چۆمان محەمەد لەنوسینێکدا گووتوویەتی : "بەپێی یٔەم نوسراوەی سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان که یٔاڕاستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران/دیوان، کراوە، هیچ پەرلەمانتارێک لە ڕێگەی کەسییەوە ناتوانێت سەردانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بکات بە بێ ڕەزامەندی سەرۆکی لیژنەکان وسەرۆکی پەرلەمان، ئەمەش بەپاساوی یئەوەی گوایە ههندێک لهپهرلهمانتاران له کاتی سەردانی پڕۆژهکانی نیشتهجێبوون و پڕۆژه گشتیهکانی تردا، لهبهرامبهر وهرگرتنی بڕێک پارهدا کار ئاسانییان بۆ خاوهنی پڕۆژهکان کردوە تەنها بە ئامانجی پارەوەرگرتن وسودی مادی سەردانیان کردون".
لە لایەکی دیکەوە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت "نوسراوەکەی سەرۆکی پەرلەمان تەواو نایاسایی و ناپەیڕەوییە".دوێنێ هەینی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا روو لە رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەداوە ئەم نوسراوە جگە لەوەی ھیچ پاڵپشتیەکی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی نیە، لە ھەمانکاتدا بە لێدان و کەمکردنەوە لە شکۆ و ئەرک و بەرپرسیارێتیی پیشەیی کاری پەرلەمانیی دەزانین.