ته‌مووز 05, 2021 13:35 Asia/Tehran
  • پله‌کانى گه‌رما له‌سلێمانى ژماره‌ى پێوانه‌یی تۆمار کرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسیى‌و بومه‌له‌رزه‌زانیى سلێمانى تێکڕاى پله‌کانى گه‌رماى بۆ مانگى حوزه‌یران بڵاوکرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، به‌به‌راورد به‌هه‌مان مانگى ساڵانى ڕابردوو، پله‌کانى گه‌رما به‌تێکڕایی 1.8 پله‌ له‌و مانگه‌دا به‌رزتربوه‌و له‌ئێستاشدا له‌و به‌رزبونه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى‌و بومه‌له‌رزه‌زانیى سلێمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ڕایگه‌یاند، بەپێی داتا تۆمارکراوەکانی وێستگەی کەشناسی سلێمانی، تێکڕای پلەی گەرمی هەوا لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ 2021دا 32 پلەی سەدیەو بەرزترین پلەی گەرمی گەیشتە 44.8 پلە کە بەبەراورد بەتێکڕای پلەی گەرمی هەوا لە30 ساڵی ڕابردودا کە 30.2 پلەی سەدی بووە ئەمساڵ 1.8 پلە بەرزبۆتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى‌و بومه‌له‌رزه‌زانیى سلێمانى ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، دیارە لەسەرەتای مانگەوە تاکو 13ى مانگ کەمتر یان لەئاستی تێکڕاییەکاندا بووە (ئەمەش ئاساییە)و دواتر بەرزبۆتەوە بۆ سەرو ئاستی تێکڕایی ساڵانە.

ئه‌مساڵ له‌هه‌رێمى کوردستان‌و ناوچه‌که‌ بڕى باران که‌متر له‌نیوه‌ى تێکڕاى ساڵانه‌ باریوه‌و ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌زیانێکى زۆر له‌به‌روبومى جوتیاران‌و که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌و ئاستى ئاوى ڕوباره‌کان بوه‌ته‌ هۆکارێکى سه‌ره‌کى بۆ به‌رزبونه‌وه‌ى په‌له‌کانى گه‌رما بۆ زیاتر له‌ئاستى تێکڕایی ساڵانه‌.

سەرپەیڤ