فڕۆکەکانی تورکیا سنووری زاخۆیان بۆردوومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i399534-فڕۆکەکانی_تورکیا_سنووری_زاخۆیان_بۆردوومان_کرد
شەوی رابردوو فڕۆکەکانی تورکیا سنووری گوندی بانکێ-ی سەر بە قەزای زاخۆیان بۆردوومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2021 10:13 Asia/Tehran
  • فڕۆکەکانی تورکیا سنووری زاخۆیان بۆردوومان کرد

شەوی رابردوو فڕۆکەکانی تورکیا سنووری گوندی بانکێ-ی سەر بە قەزای زاخۆیان بۆردوومان کرد.

 ماڵپەڕی خەندان بڵاوی کردەوە شەوی رابردووو فڕۆکەکانی تورکیا سنووری گوندی بانکێ-ی سەر بە ناحیەی باتیفایان لەسنووری قەزای زاخۆ بۆردوومان کرد.

بۆردوومانەکان ترس و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیانی  ناحیەی باتیفا دروست کردووە و تائێستا زیانەکانی نەزانراون.

ناوەڕاستی ئەمساڵیش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوورەکانی ناحیەی دەرکاریان لە قەزای زاخۆ بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە  دوو شوان لە سنوورەکەدا بریندار بوون.

لە 23-04-2021ەوە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەمینیی بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ، مەتین و حەفتانین بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە دەستپێکردووە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر گوندنشینانی سنوورەکە کەوتووە و چەند گوندێک چۆڵ کراون.