بەشداریی بەربڵاوی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە پیشانگای پیشەی بیناسازی لە ھەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i400316-بەشداریی_بەربڵاوی_کۆمپانیا_ئێرانییەکان_لە_پیشانگای_پیشەی_بیناسازی_لە_ھەولێر
بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی ڕێکخراوەی گەشەی بازرگانیی ئێران بۆ کەرتی عەرەبی و ئەفریقی، باسی بەشداری و ئامادە بوونی ٢٧ کۆمپانیای ئێڕانیی کرد لە پیشانگای نێونەتەوەیی پیشەی بیناسازی، موڵک و ماڵ و سەرمایەنانەوە لە ھەولێری ھەرێمی کوردستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2021 05:39 Asia/Tehran
  • بەشداریی بەربڵاوی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە پیشانگای پیشەی بیناسازی لە ھەولێر

بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی ڕێکخراوەی گەشەی بازرگانیی ئێران بۆ کەرتی عەرەبی و ئەفریقی، باسی بەشداری و ئامادە بوونی ٢٧ کۆمپانیای ئێڕانیی کرد لە پیشانگای نێونەتەوەیی پیشەی بیناسازی، موڵک و ماڵ و سەرمایەنانەوە لە ھەولێری ھەرێمی کوردستان.

«فەرزاد پیلتەن» بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی ڕێکخراوەی گەشەی بازرگانیی ئێران بۆ کەرتی عەرەبی و ئەفریقی وتی: ٢٧ کۆمپانیای ئێرانی لە بواری کەل و پەلی جۆربەجۆر لە قەواخی «پاڤیۆنی ئێران» لە پیشانگای ھەولێری ھەرێمی کوردستان بەشداریی دەکەن.

بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی ڕێکخراوەی گەشەی بازرگانیی ئێران بۆ کەرتی عەرەبی و ئەفریقی وتیشی: ئەم کۆمپانیاگەلە بە پیشاندانی توانایی خۆیان بە ھەڵسوڕاوانی ئابووری و بازرگانانی عێراقی لەم بوارەدا، بازاڕی عێراق و بە تایبەت ھەولێر تاوتوێ دەکەن.

«پاڤیۆنی ئێران» لە پیشانگای ھەولێر، بە مۆڵەتی ڕێکخراوەی گەشەی بازرگانیی ئێران و ھاوکاریی سندوقی گەشەی سەربە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرپا دەکرێت.

ئەم پیشانگایە لە شانزەھەمەوە ھەتا ١٩ی خەرمانانی ئەمساڵ لە شوێنی پیشانگا نێونەتەوەییەکانی ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان بەرپا دەکرێت.