«نێچیرڤان بارزانی» بژاردەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i401786-نێچیرڤان_بارزانی_بژاردەی_پارتی_بۆ_پۆستی_سەرۆک_کۆمارەتیی_عێراق
ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: پارتەکەی بە نیازە «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ئەم ناوچەیە وەک بژاردەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق بتناسێنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2021 05:53 Asia/Tehran
  • «نێچیرڤان بارزانی» بژاردەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق

ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: پارتەکەی بە نیازە «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ئەم ناوچەیە وەک بژاردەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق بتناسێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی «مەعلومە»، «مەھدی عەبدولکەریم» ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە لێداونێکدا وێڕای ئاماژە کردن بەم بابەتە وتیشی: پارتی خەریکی ئەنجام دانی ھێندێک وتووێژە لەگەڵ ئە لایەنە سیاسییە کوردانەی کە لە ھەڵیژاردنەکانی ئەم دواییەدا سەرکەوتوون ھەتا بتوانن پاڵێوراوێکی ھاوبەش و ھێزمەند بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق دیاری بکەن.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە «نێچیرڤان بارزانی» ھێزمەندترین پاڵێوراوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتی، وتیشی: «نێچیرڤان بارزانی» لە بارەی زمانی عەرەبیشەوە ھیچ گرفتێکی نییەو دوای ئەو سەرکەوتنەی کە لە ھەرێمی کوردستاندا ھەیبووە لە پارێزگاکانی باشورو ناوەڕاستی عێراقیش دا بەڕادەی پێویست دڵخوازە.

لە کاتێکدا کە پارتی وەکو پارتێک کە زیاترین کورسیی پەرلەمانی لە نێو لایەنە کوردییەکانی دیکەدا ھەیە ھەوڵ دەدات کە پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق بە خۆی تەرخان بدات، یەکێتیی نیشتیمانییش جەخت لەوە دەکاتەوە کە پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق پشکی ئەم لایەنەیەو بژاردەی سەرەکیی خۆشی «بەرھەم ساڵج» سەرۆک کۆماری ئێستا بۆ ئەم پۆستە ڕاگەیاندووە.