ئەمڕۆ 237مین ساڵھاتی دامەزرانی شاری سلێمانیە
ئه‌مڕۆ 237 ساڵ به سه‌ر دروستکردنی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌رێت و له‌م باره‌یه‌وه چه‌ندین چالاکی له سه‌نته‌ری شاره‌که‌دا به‌ڕێوه ده‌چن.
مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی، بۆ 14 ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1784ده‌گه‌ڕێته‌وه کاتێک له‌لایه‌ن ئیبراھیم پادشای بابانه‌وه ئاوه‌دانکراوه‌ته‌وه، ئیبراھیم پاشای بابان شاره‌که‌ی به ناوی سلێمان پاشای باوکییه‌وه ناوناوه، ھه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شاره‌که گرنگییه‌کی زۆری ھه‌بووه و جگه‌له‌وه‌ی پایته‌ختی میرنشینی بابان بووه، ھاوکات مه‌ڵبه‌ندێکی بازرگانی و رۆشنبیری بووه له ناوچه‌که‌دا.
له ساڵی 1922 تا 1924 شاری سلێمانی پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی مه‌لیک مه‌حموود بووه، جگه له‌وه‌ش که لانکه‌ی رۆشنبیر و تێکۆشه‌ران بووه، مه‌ڵبه‌ندی ھه‌ڵگیرساندنی چه‌ندین شۆڕش و راپه‌ڕینیش بووه له مێژووی کوردستاندا .
له ئێستاشدا شاری سلێمانی شاری رۆشنبیریی و یه‌کێک له گرنگترین شاره‌کانی عێراق و ھه‌رێمی کوردستانه که ساڵ له‌دوای ساڵ شاره‌که له سه‌رجه‌م رووه‌کانه‌وه گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆوه ده‌بینێت.
له‌رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، ژماره‌ی دانیشتوانی سلێمانی به‌رده‌وام له گه‌شه‌کردندایه و به‌پێی دوایین که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقییه‌وه ساڵی 2018 بڵاوکراوه‌ته‌وه، ژماره‌ی دانیشتوانی سلێمانی له‌ئێستادا2 ملیۆن و 212 ھه‌زار که‌سه و رێژه‌ی له 6% ی دانیشتوانی عیراق پێکده‌ھێنن.