نوێنه‌ری ڕ‌ۆشنبیریی ئێران لە هەرێم: سلێمانی لانکه‌ی ئه‌دیب و نووسه‌رانه
به‌بۆنه‌ی 237 مین ساڵیادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی نوێنه‌ری ڕ‌ۆشنبیری کۆماری ئیسلامی ئێران له نووسراوێکدا سلێمانی به شاری لانکه‌ی شاعیر و ئه‌دیب و نووسه‌ران له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
لە دەقی نوسراوه‌که‌دا هاتووە:
شاری سلێمانی وه‌ک پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی کوردستان و یه‌کێک له جه‌مسه‌ره زانستی، رۆشنبیری و گه‌شتیاریه‌کانی عێراق و هه‌روه‌ها لانکه‌ی شاعیران و ئه‌دیبان و نوسه‌ران ناوزه‌د کراوه.
دووسه‌د و سی و حه‌وته‌مین ساڵڕ‌ۆژی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی له به‌رپرسان و هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی ئه‌م شاره جوانه پیرۆز ده‌که‌م و هیوادارم به هیمه‌ت و ئیراده‌ی شێلگیرانه‌ی هه‌موو دڵسۆزانی ئه‌م شاره، بینه‌ری پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شانه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئه‌م شاره بین.
کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک رابردوو، به‌رده‌وام له ته‌نیشت خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان و سلێمانی دا ده‌بێت و له‌سه‌ر ره‌وتی په‌ره‌پێدان و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردولا له ره‌هه‌نده جیاوازه سیاسی، ئابووری و رۆشنبیریه‌کان دا هه‌نگاو ده‌نێت.