کانونی یه‌که‌م 05, 2021 16:25 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی خوێندکاران له‌ سلێمانی، هەڵەبجە، کۆیە و رانیە ده‌ستیپێکرده‌وه‌

خۆپیشاندانی خوێندکاران له‌ سلێمانی، هەڵەبجە، کۆیە و رانیە ده‌ستیپێکرده‌وه‌ و داوا ده‌که‌ن مانگانه‌ ده‌رماڵه‌یان پێبدرێت، تا ئێستاش دیارنیه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری خه‌رجکردنی ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ ده‌دات بۆیان یاخود نا.

 خوێندکارانی زانکی سلێمانی ئه‌مڕۆ له‌ کامپی نوێ بایکۆتی هۆڵه‌کانی خوێندیان کرد و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوا ده‌که‌ن مانگانه‌ ده‌رماڵه‌یان پێبدرێت.

 خوێندکاران جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ تاوه‌کو بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ نه‌درێت ئاماده‌نین بچنه‌وه‌ هۆڵه‌کانی خوێندن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، خوێندکاران جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ تاوه‌کو بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ نه‌درێت ئاماده‌نین بچنه‌وه‌ هۆڵه‌کانی خوێندن.هاوکات له‌ شاره‌کانی سلێمانی، هەڵەبجە، کۆیە و رانیە خۆپیشاندانی خوێندکاران به‌رده‌وامه‌ و بایکۆتی هۆڵه‌کانی خوێندنیان کردوه‌.

خوێندکاران بە وێنە چەندین دروشمیان بەرزکردوەتەوەو هەروەها وێنەی ئەو ئەفسەرەشیان بەرزکردوەتەوە کە شەقی لەسەر خوێندکارێک هەڵدا لە خۆپیشاندانەکانى ماوەى رابردوو.

پێشتر مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک خوێندکاری زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ بۆ خوێندکاران رایگه‌یاندبو،   "لە هەرێمی کوردستان سەرەڕای دابینکردنی خوێندن بەخۆڕایی لە زانکۆکان بەڵام لە 2014ەوە و لە دوای قەیرانی دارایی دەرماڵە نەک لە هەرێم بەڵکو لە عێراقیش راگیراوە و خەرج ناکرێت".

سەرپەیڤ