قه‌باره‌ی زیانه‌کانی لافاوه‌که‌ی هه‌ولێر ئاشکرا کرا ، جەژنی سەری ساڵیش لەو شارە بەڕێوە ناچێت
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند کۆی گشتیی زیانه‌کانی لافاوەکەی هەولێر به 21 ملیار دینار ده‌خه‌مڵێندرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌هۆی لافاوه‌که‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو، 10 که‌س مردن و 402 خانوو زه‌ره‌رمه‌ندبوون، 153 شوێنی بازرگان‌یش زه‌ره‌ریان پێگه‌یشتووه، تا ئێستاش 2 که‌سی دیکه بێسه‌روشوێنن، گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و دوو که‌سه به‌رده‌وامه و که‌سوکاریشیان له‌گه‌ڵ تیمه‌کان هه‌ماهه‌نگن بۆئه‌وه‌ی بدۆزرێنه‌وه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "داوامان لهکونسوڵخانه و ئاژانسه‌کان کردووه، هاوکارمان بن له قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتووان، چوونکه زیانه‌کان زۆرن، هه‌رکه‌س و لایه‌نێکیش که هاوکاریی هێنابێت، له‌ڕێگه‌ی تیمی تایبه‌ته‌وه لێی وه‌رده‌گیرێت و به‌سه‌ر خێزانه زیانلێکه‌وتوه‌کان دابه‌ش ده‌کرێت".
سه‌باره‌ت به ئاهه‌نگه‌کانی سه‌ری ساڵی زایینی، ئومێد خۆشناو وتی: "بۆ رێزگرتن له گیانی قوربانیانی لافاوه‌که‌ی هه‌ولێر و شه‌هیدانی پێشمه‌رگه، ئه‌مساڵ بۆ سه‌ری ساڵ وه‌ک پارێزگای هه‌ولێر، هیچ بۆنه‌یه‌کی فه‌رمی ئه‌نجام ناده‌ن".