یوسف محەمەد ، ئەندامی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان داوای هەڵوەشاندنەوەی گۆڕان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i404356-یوسف_محەمەد_ئەندامی_باڵای_بزووتنەوەی_گۆڕان_داوای_هەڵوەشاندنەوەی_گۆڕان_دەکات
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان داوای هەڵوەشاندنەوەی حیزبەکەی دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2022 10:00 Asia/Tehran
  • یوسف محەمەد ، ئەندامی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان داوای هەڵوەشاندنەوەی گۆڕان دەکات

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان داوای هەڵوەشاندنەوەی حیزبەکەی دەکات.

 

 یوسف محەمەد سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان لە لێدوانێکدا دەڵێت: وەک وەفایەک بۆ رێکخەر و دامەزرێنەری کۆچکردووی کورد نەوشیروان مستەفا پێویستە بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبوەشێندرێتەوە.

ئەم لێدوانەی یوسف محەمەد لەکاتێکدایە بڕیارە 26ی ئەم مانگە بزووتنەوەی گۆڕان کۆنفڕانسی خۆڕێکخستنەوە ببەستێت و هاوکات رێکخەری نوێش کە ناوی چیا نەوشیروان مستەفا دەهێندرێت هەڵببژێردرێت.

ئەمەش دوای پێکهێنانی دەستەیەکی 7 کەسی دێت بۆ رێبەرایەتی گۆڕان تا بەستنی کۆنفڕانس و پێش ئەم دەستەیەش لیژنەیەکی دیکە دوای شکستی هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەر پێکهاتبوو.

بەرپرسانی گۆڕان دەڵێن ئەوان خۆیان رێکدەخەنەوە و دەچنەوە سەر رێچکەری کاری رابردوویان.