کانونی دوھەم 09, 2022 22:40 Asia/Tehran
  • شانده‌ هاوبه‌شه‌که‌ى پارتى‌و یه‌کێتى هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

ئه‌و شانده‌ هاوبه‌شه‌ى پارتى‌و یه‌کێتى بۆ به‌غدا پێکیانهێنابوو هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و سه‌رچاوه‌یه‌کیش له‌شاندى یه‌کێتى هۆکاره‌که‌ى له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه‌ ئاشکراده‌کات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "پارتى له‌پشته‌وه‌ ڕێکه‌وتنى ئه‌نجامداوه‌".

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیای شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌کى نزیک له‌شانده‌که‌ى یه‌کێتى له‌به‌غدا پێیدراوه‌، ئه‌و شاندە ھاوبەشەی پارتی‌و یەکێتی بۆ دانوستانه‌کان له‌به‌غدا پێکیانهێنابوو ھەڵوەشاوه‌ته‌وه‌و لەدوێنێشه‌وە ھەرلایەک بەجیا کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان دەکەن.

بە پێی ھەواڵەکە ،  "ھۆکاری ھەڵوەشاندنەوەی شاندەکە ئەوەبوو، پارتی بەجیاو لەپشتەوە چەند ڕێککەوتنێکی ئەنجامداوە به‌بێئاگاداری یەکێتی".

پارتى‌و یه‌کێتى به‌ر له‌چونیان بۆ به‌غدا چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامداو ڕێککه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌ى شاندێکى هاوبه‌ش پێکبهێنن بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقیه‌کان بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى حکومه‌ت.

سەرپەیڤ