داوا لە ئێران دەکرێت هێڵی ئاسمانیی ورمێ بۆ هەرێمی کوردستان بکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i405112-داوا_لە_ئێران_دەکرێت_هێڵی_ئاسمانیی_ورمێ_بۆ_هەرێمی_کوردستان_بکاتەوە
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن هێڵی ئاسمانیی ورمێ و شارەکانی هەرێم بکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2022 17:10 Asia/Tehran
  • داوا لە ئێران دەکرێت هێڵی ئاسمانیی ورمێ بۆ هەرێمی کوردستان بکاتەوە

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن هێڵی ئاسمانیی ورمێ و شارەکانی هەرێم بکاتەوە.

دەستەی گشتیی گەشتوگوزار ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی سەردانەکانی شاندی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بەشدارییان لە کۆبونەوەی تایبەت بە گەشتوگوزاری تەندروستی لەسەر ئاستی وڵاتانی عێراق و ئێران و تورکیا و پاکستان کرد،

لە سەردانەکەدا «دکتۆر شالبافیان» جێگری وەزیری تەندروستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەخێر هاتنی میوانانی کردو کۆبوونەوەکەش تایبەت بوو بە گرنگی تەندروستی و چارەسەرە پزیشکییەکان لە بواری گەشتوگوزاردا.

«ئەمەل جەلال» سەرۆکی شاندی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا ئاشکرای کرد لە کوردستان چارەسەریی سروشتی هەیەودەتوانین بە هاوبەشیی نێوان هەردوولا زیاتر گرنگی بەم بوارە بدەین و داوای کرد، هێڵی فڕۆکەوانیی نێوان ورمێ و شارەکانی هەرێمی کوردستان و بەپێچەوانەشەوە بکرێتەوە.