شوبات 20, 2022 20:55 Asia/Tehran
  • بۆردومانی چەند ناوچەیەکی پارێزگەی دھۆک لە لایەن تورکیاوە

فڕۆکە جەنگیەکان و تۆپخانەی تورکیا بۆ جارێکی دیکە چەندین ناوچەیان لە پارێزگەی دھۆکی ھەرێمی کوردستان بە تایبەت ناوچە کوێستانیەکان بۆردومانکرد .

تورکیا لەساڵانی رابردوودا بە بیانووی سەرکوتکردنی پەکەکە بەردەوام دەستدرێژی کردووەتە سەر خاکی عێراق کە ئەم دەستدرێژیانە رووبەڕووی کاردانەوەی توندی حکومەتی عێراق و وڵاتانی جیھان بووەتەوە . 

ھەواڵدەریی مەعلوومەی عێراق ئەمڕۆ بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی خۆجێیی رایگەیاند ، فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەمە چەندین گوندیان ھەڵکەوتوو لە چیای کارە و نزیک ئامێدی لە پارێزگەی دھۆک بۆردومانکرد کە تیایدا بەنزین خانەیەک و باغ و باغاتی خەڵک لە ئامێدی و گوندەکانی زاخۆ کەوتنە بەر پەلامار . نوسینگەی سەرۆک کۆماریی عێراق ئەم دواییانە وێڕای شەرمەزار کردنی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق ، جەختی کردەوە ، پەلامارە پەیتاپەیتاکانی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق پێشێلکردنی سەروەریی بەغدا و لادانی ئاشکرا لە یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکانە . 

سەرپەیڤ