پارێزگاری دهۆک: هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ باشترین پێوەندییان هەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i405644-پارێزگاری_دهۆک_هەرێمی_کوردستان_و_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_دەبێ_باشترین_پێوەندییان_هەبێت
پارێزگاری دهۆکی ھەرێمی کوردستان وێڕای ناوبردنی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک وڵاتێکی دۆست و برا، جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران باشترین پێوەندییان پێکەوە هەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2022 10:05 Asia/Tehran
  • پارێزگاری دهۆک: هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ باشترین پێوەندییان هەبێت

پارێزگاری دهۆکی ھەرێمی کوردستان وێڕای ناوبردنی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک وڵاتێکی دۆست و برا، جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران باشترین پێوەندییان پێکەوە هەبێت.

«عەلی تەتەر» پارێزگاری دهۆکی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، وتی: پێوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەریمی کوردستان مێژوویەکی دوور و درێژیان هەیە و بەردەوام دۆستانە و لە ئاستێکی باشدا بوونە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە پێوەندیی بەرفراوان و پتەو لەهەموو بوارەکانی سیاسی، ئابووری و کەلتوورییەوە لەگەڵ ئێران، هیوای خواست ئەم پێوەندییە مێژووییەی نێوان دوو لایەن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەوپێشچون بەخۆوە ببینێت و بەرفراوانتر ببێت.

پارێزگاری دهۆک، ئێرانی بە وڵاتێکی دۆست و برا ناوبرد و وتیشی: ئێمە وەکوو دوو دراوسێی هەمیشەیی دەبێ باشترین پێوەندیمان پێکەوە هەبێت.