ھۆکاری بەڕێوەنەچوونی دانیشتنی سێ قۆڵیی بارزانی ، سەدر و ھاوپەیمانیی سیادە لە ھەولێر
سەرچاوەیەکی سیاسیی عێراق ئاماژەی کردە ھۆکارەکانی بەڕێوەنەچوونی دانیشتنی سێ قۆڵیی نێوان رێبەری رەوای سەدر ، سەرۆکی پارتی دیموکرات و ھاوپەیمانی سوننەی سیادە پێکھاتوو لە پارتەکانی عەزم و تەقەدوم .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیمی ئێرانی ، سەرچاوەیەکی ئاگاداری سیاسیی ئاماژەی کرد بڕیار بوو لە نێوان رەوتی سەدر ، پارتی دیموکرات و ھاوپەیمانیی سیادە ( تەقەدوم و عەزم بە سەرۆکایەتی حەڵبووسی و خەنجەر ) بەڕێوەبچێ .
ئەم سەرچاوەیە بە ئەلمەعلومەی راگەیاند : مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات لە لایەنەکانی ھاوپەیمانیی سێ قۆڵیی ویستووە بۆ دژایەتی کردنی دەنگی دادگای فێدڕاڵ لە بارەی یاسای نەوت و گازی ھەرێم لە تەنیشتی ئەو بن .
سەرچاوەکە جەختی کردەوە : بارزانی واھەست دەکات رەوتی سەدرو ھاوپەیمانیی سیادە لە رووداوەکانی ئەم دواییانە و دەنگی دادگای فێدڕاڵ لە تەنیشت ئەودا نین و لەمڕووەوە دانیشتنەکە تا ئێستا بۆ ماوەیەکی نادیار دواکەوتووە .