ئادار 16, 2022 14:17 Asia/Tehran
  • مەسعود بارزانی لە ساڵھاتی کیمیابارانەکەی ھەڵەبجەدا: ئیرادەی گەلی ئێمە لە ھەر چەکێک بەھێزترە

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سی و چوارەمین ساڵھاتی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا ڕایگەیاند: نەک ھەر چەکی کیمیایی بەڵکو ھەر جۆرە چەکێک لە ھەمبەر خواستی گەلی عێراق شکست دێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دوژمن هەڵەبجەی کیمیاباران کرد بەڵام ئازادیخوازیی گەلەکەمان ھەر زیندو مایەوە. بۆیە لەم کاتەدا " دوپاتی دەکەینەوە کە ئیرادەی جەماوەری ئێمە لە ھەر چەکێک بەھێزترە.

مەسعود بارزانی بۆ تێپەڕبونی ٣٤ ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، دوژمن هەڵەبجەی کیمیاباران کرد بەڵام ئازادیخوازیی گەلی کورد هەر زیندو مایەوە. لە یادی سی و چوارساڵەی شەهیدکردنی هەڵەبجەدا دوپاتی دەکەینەوە کە ئیرادەی گەلەکەمان لە ھەر جۆرە چەکێک بەهێزترە.

ئەمڕۆ ١٦ی ئازار ٣٤ ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەلایەن رژێمی بەعسی روخاو تێدەپەڕێت کە بووە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتیی شارەکە.

١٦ی ئازاری ساڵی ١٩٨٨ی زایینی و لە دواحەوتەکانی وەرزی زستانی ئەو ساڵەدا، شاری هەڵەبجە کەوتە بەرهێرش و شاڵاوی رژێمی بەعسی روخاو و لە رێگەی چەندین فڕۆکەی جەنگییەوە چەکی کیمیاوی کۆکوژی بەسەر خەڵکی شارەکەدا داباراند، لە ئەنجامیشدا زیاتر لە پێنج هەزار کەسی سڤیل شەهید بوون و هەزاران کەسیش بریندار کران و دواتر تەواوی دانیشتوانەکەی لە چنگی مەرگ ھەڵوەدا بوون و ھانایان بۆ شارەکانی ئێران ھێنا.

سەرپەیڤ