بوردومانی باکووری عێراق بە ھۆی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i406722-بوردومانی_باکووری_عێراق_بە_ھۆی_فڕۆکە_شەڕکەرەکانی_تورکیاوە
سەرچاوەیەکی میدیایی باسی بوردومانی ناوچەگەلێکی باکووری عێراقی کردووە بە ھۆی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیاوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2022 10:53 Asia/Tehran
  • بوردومانی باکووری عێراق بە ھۆی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە

سەرچاوەیەکی میدیایی باسی بوردومانی ناوچەگەلێکی باکووری عێراقی کردووە بە ھۆی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیاوە.

بە پێی نووسینی ڕۆژی شەممەی ماڵپەڕی مەعلومە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا ناوچەگەلێکی باکووری عێراقیان لە پارێزگای دھۆکی ھەرێمی کوردستان لە سنووری تورکیا لەگەڵ عێراق بوردومان کردووە بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی چەکدارانی پەکەکە.

فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا ھەروەھا دووجار بەرزاییەکانی «مام ڕەشا» و «کورزا» یان لە ناوچەی شیلادزێ کردووەتە ئامانج.

تورکیا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بە بیانووی سەرکوت کردنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان گەلێک جار ھێرشی کردووەتە سەر خاکی عێراق کە ئەم سنووربەزاندنانە لەگەڵ کاردانەوەی توندی دەوڵەتی عێراق و وڵاتانی دیکەی جیھان بەرەوڕوو بووەتەوە.