ڕێککەوتنی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ چین بۆ چێکردنی چوار بەنداو لە سەر دیجلەو فۆرات بە بێ ھاواھەنگی لەگەڵ بەغدا
ھەرێمی کوردستان لە ھەنگاوێکدا بە بێ ھاواھەنگی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی گرێبەستێکی بۆ چێکردنی چوار بەنداوی تازە لەم ناوچەیەدا لەگەڵ کۆمپانیای «پاوەرچاینا» واژۆ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوەی فەرمیی «سەباح»، وەھا ھەنگاوێک لە لایەن ھەولێرەوە بە واتای زیادکردنی ناکۆکیی تازە لە پێڕستی ناکۆکییەکانی بەغداو ھەولێرەو وا دەردەخات کە بە پێچەوانەی دەقی ڕاشکاوانەی یاسای بنەڕەتی و یاسای سەرچاوە ئاوییەکان، دەوڵەتی ناوەندیی عێراق ھیچ کۆنترۆڵێکی بەسەر سەرچاوە ئاوی و بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستاندا نییە.
بڕێک لە سەرچاوە سیاسییەکان نیگەرانن لەوەی کە نەکا ئەو کردارەی ھەولێر ھەنگاوێکی سیاسی بێت بۆ دروست کردنی گوشارێکی تازە لە سەر دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا ھەتا بتوانن کێڵگەکانی باشوورو ناوەڕاستی عێراق تەواو ویشک کەن.
دەوڵەت و یان پەرلەمانی عێراق ھەتا ئێستا ھیچ ھەڵوێستێکی فەرمیی لەم بارەیەوە وەر نەگرتووە.
«عەلی ڕازی» وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەم بارەیەوە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھەرێمی کوردستان لە بارەی چێکردنی بەنداوی تازە لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ھیچ ھاواھەنگییەکی نەکردووەو ئەم وەزارەتخانەیە ئاگای لەو گرێبەستانە نییە.