لە ئامێدی شەڕێکی سەخت لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە ڕوویدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i407355-لە_ئامێدی_شەڕێکی_سەخت_لەنێوان_سوپای_تورکیا_و_پەکەکە_ڕوویدا
لە ئامێدی شەڕێکی سەخت لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە ڕوویدا
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 25, 2022 11:55 Asia/Tehran
  • لە ئامێدی شەڕێکی سەخت لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە ڕوویدا

لە ئامێدی شەڕێکی سەخت لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە ڕوویدا

 

بە پێی ھەواڵە گەیشتووەکان ،  لە کاتژمێر 2:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو کاتژمێر 5:00 بە بەردەوامی شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” ڕوویداوە.

 سوپای تورکیا سەرەتا ناوچەکانی دەوروبەری قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد و بۆ ماوەیەکیش فڕۆکە جەنگییەکان و ھێلیکۆپتەری تورکیا بەسەر ئاسمانی قەزاکەدا سوڕاونەتەوە و بە دۆشکە تەقەی ھەڕەمەکییان کردووە.

 دواتر لە چیای کوڕەژار لە ناحیەی شیلادزێ و ناحیەی دێرەلوک شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە ڕوویدا.