تورکیا بە نیازی داگیرکردنی کەرکوکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i408842-تورکیا_بە_نیازی_داگیرکردنی_کەرکوکە
پەرلەمانتارێکی سەر بە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: تورکیا دوای سنووربەزاندنەکانی لە ھەرێمی کوردستان، ئامانجەکەی دیکەشی پێ و شوێن دەگرێ کە ھەمان داگیرکردنی کەرکوکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2022 07:57 Asia/Tehran
  • تورکیا بە نیازی داگیرکردنی کەرکوکە

پەرلەمانتارێکی سەر بە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: تورکیا دوای سنووربەزاندنەکانی لە ھەرێمی کوردستان، ئامانجەکەی دیکەشی پێ و شوێن دەگرێ کە ھەمان داگیرکردنی کەرکوکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «مەعلومە» ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانتارێکی سەر بە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: تورکیا ئامانجێکی پاوانخوازانە پێ و شوێن دەگرێ و بە نیازی دەست گرتن بە سەر پارێزگای کەرکوک دایە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «حەسەن ئاڵی» نوێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ «مەعلومە» وتی: ئامانجی تورکیا لە بوردومانی بەردەوامی «مەخمورو»و «چەمچەماڵ»و«شنگال» پەرەپێ دانی پێشڕەوی و زاڵ بوون بە سەر پارێزگای «کەرکوک»دایە.

«حەسەن ئاڵی» جەختی لەوەش کردەوە کە: ھێندێک لە کۆتلەو لایەنەکان لە ئاراستەی ئاسانکاری داگیرکارییەکانی تورکیا ھەنگاو ھەڵدەگرن.