شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش گەیشتە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i409072-شاندێکی_وەزارەتی_پێشمەرگەی_ھەرێمی_کوردستان_بە_مەبەستی_پێکهێنانی_دوو_لیوای_هاوبەش_گەیشتە_بەغدا
شاندێکى باڵاى وەزارەتى پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ، بۆ تاوتوێکردنى هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى بەرگرى عێراق و پرسی پێکهێنانى دوو لیواى هاوبەش گەیشتە بەغدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2022 11:09 Asia/Tehran
  • شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش گەیشتە بەغدا

شاندێکى باڵاى وەزارەتى پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ، بۆ تاوتوێکردنى هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى بەرگرى عێراق و پرسی پێکهێنانى دوو لیواى هاوبەش گەیشتە بەغدا.

 ستار چاوشین، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند "شاندەکە لەم سەردانەدا لەگەڵ سەرۆکی ئەرکان و ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق کۆ دەبێتەوە".

  ناوبراو وتیشى گفتوگۆکان تایبەت دەبن بە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و ھەماھەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری و پێکھێنانی دوو لیوای ھاوبەش و دابین کردنی لایەنی لۆجستی و کێشەی قوتابیانی کۆلێژەکانی سەربازیی.