دەنگۆی جەڵتەلێدانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i410822-دەنگۆی_جەڵتەلێدانی_سەرۆکی_پارتی_دیموکراتی_کوردستانی_عێراق
سەرچاوە خۆجێییەکان باسی جەڵتەلێدانی «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و ڕەوانەکرانی بۆ ھەندەرانیان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 29, 2022 19:38 Asia/Tehran
  • دەنگۆی جەڵتەلێدانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق

سەرچاوە خۆجێییەکان باسی جەڵتەلێدانی «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و ڕەوانەکرانی بۆ ھەندەرانیان کردووە.

سەرچاوە خۆجێیەکان لە ھەرێمی کوردستان باسی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جەڵتەی مێشکی «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیان کردووە.

ئەم سەرچاوانە باسی ئەوەشیان کردووە کە ناوبراو لە ئێستادا بۆ چارەسەری ڕەوانەی ھەندەران کراوە، بەڵام ئەوەیان ڕوون نەکردووەتەوە ڕەوانەی کام وڵات کراوە.

جێگای ئاماژەیە ، ھەتا ئێستا ھیچکام لە سەرچاوەکانی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم ھەواڵەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە. دەنگۆی جەڵتەی مێشکی «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەتا ئەم چرکەیە لە ھیچکام لە میدیاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا ڕەنگدانەوەی نەبووەو بەرپرسانی پارتی دیموکراتیش نە ھەواڵەکەیان پشتڕاست کردوەتەوەو نە ڕەتیشیان کردووەتەوە.