نێچیرڤان بارزانی: یادی ئیمامی حسەین(ع) وانەی خۆبەختکارییە لە پێناوی حەقخوازی دا
سەرۆکی ههرێمی کوردستانی عێراق لە ڕادەربڕینێکدا جەختی لەوە کردەوە کە،یادی ئیمامی حسەین(ع) وانەی خۆبەختکارییە لە پێناوی حەقخوازی دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق وێڕای ئاماژه کردن به ڕێوڕهسمی ئهربهعینی حسهینی وتی: یادی ئیمامی حسەین (ع) بۆ سروش وەرگرتن له وانهی خۆبەختکاری و مەزنایەتی لە ئاراستەی حەقخوازی دایە.
بارزانی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەمڕۆ عێراق بە تەواوی پێویستی بەو بەهاو وانە بەنرخانەیە بۆ چەسپاندنی بنەماکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان و ئاشتی لە نێوان هەموو نەتەوەکانی دا لە ئاراستەی باشترکردنی ژیانی خەڵک و داهاتوویەکی گەش بۆ نەوەکانی.
بەپێی ئاماری دەسەڵاتدارانی عێراق، زیاتر لە 24 ملوێن زیارەتکار لە سەرانسەری جیهان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ئەربەعینی ئیمامی حسێن (ع) سێهەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان کردووە، کە دوێنێ (شەممە) لە شاری کەربەلا بەڕێوەچوو.