ئامادەبوونی کارای ئێران لە پێشانگای بیناسازیی شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i411774-ئامادەبوونی_کارای_ئێران_لە_پێشانگای_بیناسازیی_شاری_سلێمانی_لە_ھەرێمی_کوردستان
یەکەم پێشانگای پسپۆڕیی نێودەوڵەتیی پیشەی بیناسازی بە ئامادەبوونی ئێران لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق خەریکە بەڕێوەدەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2022 09:02 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی کارای ئێران لە پێشانگای بیناسازیی شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان

یەکەم پێشانگای پسپۆڕیی نێودەوڵەتیی پیشەی بیناسازی بە ئامادەبوونی ئێران لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق خەریکە بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ یەکەم پێشانگای پسپۆڕیی نێودەوڵەتیی پیشەی بیناسازی بە بەشداریی پتر لە ١٢٠ کۆمپانیا لە حەوت وڵاتەوە لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق خەریکە بەڕێوەدەچێت.

لەم پێشانگایەدا ھەتا ئەمڕۆ ھەینی زیاتر لە ٧٠ کۆمپانیای ئێرانی تیای دا بەشدارن.

ئێران و هەرێمی کوردستان لەبەر خاڵە هاوبەشەکانیان لە بوارە جیاجیاکاندا هاوکاریی سیاسی و ئابووری و زانستیی بەرفراوانیان پێکەوە هەیە.