نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق : ئەمجاره بڕیارێکی بەبڕشتانەتر دەدەین سەبارەت به تاقمه تیرۆریستییەکان
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران پێی داگرت: ئەمجارەیان لە بارەی تاقمە تیرۆریستەکانەوە بڕیارێکی بەبڕشتانەتر دەدەین و بە بڕشتانەش ھەڵس و کەوتیان لەگەڵدا دەکەین.
دوابەدوای جموجۆڵی تێرۆریستیی تاقمەکانی دژە شۆڕش لە سنوورەکانی رۆژئاوای ئێران لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، بنکەو بارەگای ئەو گرووپانە لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کرایە ئامانج.
بڕێک لە سەرچاوەکان بە ئاماژەدان بە وەستانی ئەو هێرشانە دوای لە نێوبرانی ئامانجە دیاریکراوەکان، بەردەوامبوونی ئەو ھێرشانەیان بەستەوە بە هەڵسوکەوتی داهاتووی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و هۆشداریشیان داوە کە ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێم بڕیارێکی گونجاو نەدەن و پێش بە ھەوڵەکانی جودایی خوازانی دژی ئێران نەگرن، ھەڵمەتەکان بەردەوام دەکرێت.
«نازم دەباغ» نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا، وێڕای ئاماژە کردن بە ڕاگرتنی هێرشەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر بارەگاکانی گروپەکانی دژە شۆڕش، دوای هۆشداری دان بە دەستەڵاتدارانی کوردستانی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە کردەوەکانی ئەو گروپانە، وتی: ئەگەر چالاکیی چەکدارانە بەردەوام بێت، ئەمجارەیان رێوشوێنێکی بەبڕشتانە دەگرینەبەر.
نوێنهری حکومهتی ههرێمی کوردستان له ئێران ئاماژهی بهوهشکرد: ئێمه پابهندین بەوەی که رێگه نهدهین گروپهکان ببنه هۆی نیگهرانیی ئێران و یان هاووڵاتیانی ههرێمی کوردستان.
«دەباغ» لەبارەی هۆشداری دانی ئێران بە دەستەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە شوێنھاتەکانی سەردانیان بۆ بنکەو بارەگای گرووپە تیرۆریستییەکانیش، وتی: هیچکام لە بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم پەیوەندییان لەگەڵ گروپە کوردییەکانی دژی کۆماری ئیسلامی نییەو کۆبوونەوە و ئامادەبوونیان لە بارەگای ئەو گروپانە بۆ دانوستان و گەیاندنی پەیام و بەرتەسک کردنەوەی ئەو بەشە لە چالاکییەکانیانە کە جێی نیگەرانیی ئێران و حکومەتی هەرێمە.