سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا
دوای پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق، ئه‌وه یه‌که‌م سه‌ردانی شاندی کوردستانه بۆ بەغدا له‌و ئاسته باڵایه‌داو بڕیاریشه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له داهاتوویه‌کی نزیکدا شاندێک ره‌وانه بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شەممە «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، گه‌ییشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا و کۆمەڵێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی پێتەختی عێراق دیدار‌و وتووێژی کرد.
دوای پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق، ئه‌وه یه‌که‌م سه‌ردانی شاندی کوردستانه بۆ بەغدا له‌و ئاسته باڵایه‌داو بڕیاریشه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له داهاتوویه‌کی نزیکدا شاندێک ره‌وانه بکات.
له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌یدا «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ «محه‌مه‌د شیاع سودانی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆ بووه‌وه‌و لە میانەی دا، هه‌ردوولا دووپاتیان له گرنگیی یه‌کهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی کرده‌وه و یه‌کڕیزی و هاوئاهه‌نگییان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌کان له بواری ئابووری و بژێوی ژیان و خزمه‌تگوزاریه‌کاندا به پێویست زانی، به‌مه‌به‌ستی دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی عێراق.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دووپاتی کرده‌وه، حکوومه‌تی فیدراڵ پابه‌ندی ده‌ستووری عێراقه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. لای خۆیه‌وه «نێچیرڤان بارزانی»ش گه‌شبینیی خۆی به تواناکانی حکوومه‌تی نوێ له گواستنه‌وه‌ی وڵات بۆ قوناغێکی جیاوازتر ده‌ربڕی که زمانی لێکگه‌یشتن و چاره‌سه‌ریی تێیدا زاڵ بێت.