هۆشداری دانی بەغدا بە تاقمە جوداخوازەکان بۆ چۆڵ کردنی عێراق
ئەندامێکی باڵای هاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراق له بارەی پەیامی هۆشدارییەکەی حکومەتی فیدراڵی عێراق بۆ گرووپه جوداخوازەکان هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردەوه.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی بەغدا ئەلیوم، «تورکی جەدعان» ئەندامی باڵای هاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، حکومەتی بەغدا بە نیگەرانییەوە چاودێریی پەرەسەندنی ئەو کێشانەوە دەکات کە ئەم جۆرە لایەنانە و جموجۆڵەکانی چەکدارانەیان لە هەرێمی کوردستان سازی دەکەن، چونکە ئەم گروپانە خاکییان کردووە بە گۆڕەپانی ململانێی خۆیان لەگەڵ هەندێک وڵاتی دراوسێدا.
«تورکی جەدعان» بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو ڕەوت و لایەنانە لە ڕاستیدا کاریگەریی لە سەر پرۆسە ئەمنیەکانی عێراق دادەنێن، وتیشی: بەغدا پەیامێکی نهێنی و نائاشکرای بۆ بەشێک لەو لایەنانە ناردووە لە مەڕ ئەمەی کە لە ھەمبەر ئەوەی ڕوو دەدات بێ دەنگەی لێ ناکات و مافی پاراستنی سەروەریی وڵاتی خۆی هەیە.
بە گوتەی «جەدعان»، لەو پەیامەی حکومەتی عێراق بۆ ئەو گرووپە جوداخوازانەی ناردووە، داوای لێ کردوون، بنکەو بارەگاکانیان چۆڵ کەن و چالاکییەکانیان بگوازنەوە بۆ دەرەوەی سنوورەکانی عێراق.
دوای ئەوەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هۆشداریی داو هێرشی کردە سەر پێگەی گرووپە جوداخوازەکان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕێوشوێنی بۆ ئەمنیەتی سنوورەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا و ڕێگری کردن لە سەقامگرتنی گرووپە جوداخوازەکان لەم ناوچانەدا گرتەبەر.