ھەرێم بە ھانای وڵاتانی دراوسێوە دەڕوات
سه‌رۆک وه‌زیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق،بە دەرکردنی بڕیارێک و دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی راسپارد ھەتا هاوکاری وڵاتانی به تورکیا و سووریا بگەیەنن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وشە سەربە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق، «مه‌سروور مەسعود بارزانی» سه‌رۆک وه‌زیرانی ھەرێمی کوردستان لە پاش ڕوودانی بومەلەرزە لە ھەردووک وڵاتی تورکیا‌و سووریا، بڕیارێکی ده‌رکرد و بە ھۆیەوە دام وده‌زگاکانی حکومه‌تی راسپارد که هاوکاری بە ھەردوک وڵاتە لێقەوماوەکە بگەیه‌نن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە شهشەمیی فڤریە،«مه‌سروور مەسعود بارزانی» سه‌رۆک وه‌زیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق له پەیامێکی توییته‌ری دا ڕایگەیاند: بۆ هاوکاری و به‌هاناوه‌چوونی زیانلێکه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه، دام و ده‌زگاکانی حکوومه‌ت، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌زگای خێرخوازیی «بارزانی»م ڕاسپاردوون بۆ ئەوەی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ مانگی سوور بکه‌ن له هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری له تورکیا و سووریا.
ناوبراو هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه‌ش کردووه‌ته‌وه که، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تا ئێسته سێ تیمی فریاگوزاری و ٢٥ ئامبوڵانس ئاماده کراون.
جێگای وەبیرھێنانەوەیە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری ڕیختەر، چەندین پارێزگای باشووری تورکیا لە تەنیشت سنوورەکانی سوریای هەژاند و زیانی زۆری گیانی و دارایی بۆ هەردووک وڵاتەکە لێ کەوتەوە. ئەم بوومەلەرزەیە لە زۆرێک لە وڵاتانی گردوپەڕیش لەوانە عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە ھەستی پێ کرا.