تشرینی دووه‌م 30, 2023 09:30 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆمەڵی ‏دادگەریی کوردستان رایگه‌یاند: وێڕای زۆری ژمارەی شەهیدەکان، ‏بەڵام ئەوەی هێزە بەرگرییکارەکانی فەڵەستین لە غەززە پێی ‏هەستان سەری هەموو مسوڵمانێکی بەرز کردەوە.

عەلی باپیر لە شاری هەولێر بەئامادەبونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ‏باڵا، پێشوازیی لە شاندێکی هاوپەیمانیی جیهانی بۆ ‏سەرخستنی فەڵەستین‌و قودس بە سەرۆکایەتیی ئوسامە ‏عەونی جێگری ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانییەکە کرد.

لەو دیدارەدا شاندی میوان بارودۆخی فەڵەستین پێش ‏چالاکییەکانی حەوتی ئۆکتۆبەرو دوای ئەوبەروارەیان بۆ ‏سەرۆکی کۆمەڵ‌و ئامادەبوان باس کردو، ئاماژەیان بە پیلانی ‏قەوارەی جولەکە کرد، کە چۆن پلانیان داناوە کۆتایی بە ‏دۆزی فەڵەستین‌و هێزە بەرگرییکارەکان لەناوەو دەرەوە بهینن.له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌، "شاندی میوان سوپاسی سەرکردایەتیی کۆمەڵ‌و تەواوی ‏مسولمانانی کوردیان کرد، کە ماددیی‌و مەعنەویی پشتیوانی ‏فەڵەستین‌و غەززە بون‌و وتیان: هەر ئەوە لەنەوەکانی ‏سەڵاحەددین چاوەڕوان دەکرێ‌و هیواشیان خواست ‏پشتیوانییەکان بەردەوام بێ".‏لای خۆیەوە سەرۆکی کۆمەڵ باسی له‌وه‌کردوه‌ کە "دۆزی فەڵەستین تایبەت نییە تەنها ‏بە عەرەب‌و فەڵەستینییەکان، بەڵکوو کێشەی تەواوی جیهانی ‏ئیسلامەو بەرگرییکردن لە فەڵەستین‌و مزگەوتی ئەقسا ‏بەشێکە لەبیروباوەڕمان".

‏عەلی باپیر وتیشی: "وێڕای زۆری ژمارەی شەهیدەکان، ‏بەڵام ئەوەی هێزە بەرگرییکارەکانی فەڵەستین لە غەززە پێی ‏هەستان سەری هەمو مسوڵمانێکی بەرز کردەوەو ئەوەی ‏خۆی بە ئەهلی ئیسلام بزانێ بەو سەرکەوتنانە دڵخۆش دەبێت.

سەرپەیڤ