دووهەمین هاوپەیمانی هەڵبژاردن بەناوی "هاوپەیمانی هاوچەرخ" بەبەشداری سێ پارتی هەرێمی کوردستان
"هاوپەیمانی هاوچەرخ" بەسەرۆکایەتی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود و "هاوپەیمانی کوردستانی" بەسەرۆکایەتی محەممەدی حاجی مەحمود پێک دێ.
لە نوسینگەی کومسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەولێر، هاوپەیمانی هاوچەرخ لەنێو پارتی پاڕێزەرانی کوردستان بە سەرۆکایەتی نەجات عومەر سوورچی و پارتی کرێکاران و زەحمەتکێشان بەسەرۆکایەتی باپیر کامەلاو یەکگرتوی نیشتمانی دیموکڕاتی کوردستان بەسەرۆکایەتی غەفوور مەخموری پێکهاتوەو بڕیاروایە کە ئەو هاوپەیمانیە لەئەستۆی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود بێ.
هاوکات حیزبی شیوعی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی سوسیال دیموکڕاتی کوردستان لە هەولێر هاوپەیمانی کوردستانی پێک هێناوە، بڕیاریش وایە کە محەممەد حاجی مەحمودی سەرۆکایەتی ئەو بەرەیەی لەئەستۆ بێ.
ئەو سێ پارتە پارێزگەکانی سلێمانی و هەڵەبجەیان داوەتە پارتی سوسیال دیموکڕات و پارێزگەی هەولێریان داوەتە حیزبی شیوعی و پارێزگەی دهۆکیشیان سپاردوە بە زەحمەتکێشان.
چواردەی مانگی سێی ئەمساڵی زاینی دواین مۆڵەتی ناونووسی هاوپەیمانیەکان بوو بۆ بەشداریان لە شەشەمین خولی پارلمانی کوردستان دا.