ئادار 19, 2024 12:00 Asia/Tehran

بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگه‌یاند، هیچ ئاگاداریه‌كیان له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ پێنه‌گه‌یشتوه‌ و ئه‌وان پابه‌ندن به‌و واده‌یه‌ی كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاریكردوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن.

ئامانج عه‌زیز، بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگه‌یاند، ئاماده‌كاریه‌كانیان بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا هیچ ئاگاداریه‌كیان له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ پێنه‌گه‌یشتوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌كو كۆمسیۆن پابه‌ندن به‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردن له‌ 10ی 6ی 2024دا كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واده‌كه‌ی دیاریكردوه‌.

سەرپەیڤ