سەعدی ئەحمەد پیرە: هەر ئەنجامێک لەلایەن کۆمسیۆنەوە لەبارەی هەڵبژاردن رابگەیەندرێت رێزی لێدەگرین
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند: هەر ئەنجامێک لەلایەن کۆمسیۆنەوە لەبارەی هەڵبژاردن رابگەیەندرێت رێزی لێدەگرێن
"سەعدی ئەحمەد پیرە" رایگەیاندووە، لەکۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیدا پێداگری لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا کرایەوە و پابەندی خۆمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دووپاتکردەوە.دواخستنی پرۆسەکە خزمەت بە قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکات.
یەکێتیی رێزی لەمەرسومەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گرتووەو لەگەڵ ئەوەی چوارجار مەرسومی بۆ وادەی هەڵبژاردن دەرکردووە.جگە لەپارتی دیموکراتی کوردستان سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان لەبارودۆخی هەرێمی کوردستان نیگەرانن و دواخستنی هەڵبژاردنیان پێباش نییە.یەکێتی بەپێش مەرج بەشداری هەڵبژاردن ناکات و هەر ئەنجامێکیش لەلایەن کۆمسیۆنەوە لەبارەی هەڵبژاردنەوە رابگەیەندرێت رێزی لێدەگرێن وەک چۆن لە رابردوودا ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەدڵی ئێمە نەبوو و رێزیشمان لێگرتووەو نەبووینەتە کێشە بۆ پرۆسەی سیاسی لەهەرێم.