May 02, 2024 12:40 Asia/Tehran

سەرۆکی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی وتی: "ڕەوتی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستانی عێراق لەدۆخێکی نادیاردایەو دواخرانی، هیچ پاسایەکی بۆنیەو بێتوو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دوابکەوێ، لە بەغدا سکاڵا بەدژ سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکەین".

"عەلی حەمە ساڵح" سەرۆکی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی وتی: "پارتەکان نابێ بێ دەنگ بن و بۆ ڕێگریی لە هەوڵدان بۆ دواخرانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق، دەبێ گوشارە یاسایی، سیاسی و مەدەنییەکان دەکاربگرن. ئامانجی سەرەکیی سەفەری "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، دواخرانی هەڵبژاردنەکانە. ئەوە لەکاتێکدایە کە مۆڵەتی یاسایی کۆمیسیۆن لە حەوتی ژولای کۆتایی پێ دێ و بۆ درێژکرانەوەی خولەکەی، هیچ دەستەبەرییەک نیەو ئەوەش، پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی بەرەوڕووی نادیاربوون کردۆتەوە".

سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانیی وتیشی: "ئامانجی پارتی دیموکرات تەواو ڕوون و ئاشکرایە، ئەو پارتە، بەنیازە پێش بە بەڕێوەچونی هەڵبژاردن بگرێ و دەیەوێ دۆخی هەنوکە هەروا بپارێزێ".

سەرپەیڤ