May 04, 2024 12:30 Asia/Tehran

سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پێنجەمین خولی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: هیچ بڕگەیەکی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم یان یاسای هەڵبژاردنەکان ئەو مافەی بە سەرۆکی هەرێم نەداوە کە بتوانێ هەڵبژاردنەکان هەڵوەشێنێتەوە یان کاتی بەڕێوەچوونی بگۆڕێ.

کاوە عەبدولقادر سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پێنجەمین خولی پەرلەمانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا وتی کە بە پێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و یاسای هەڵبژاردنەکان، سەرۆکی هەرێم هیچ دەسەڵاتی ئەوەی پێ نەبەخشراوە کە بتوانێ بەرواری دیاریکراوی هەڵبژاردنەکان بگۆڕێ، بەڵکوو تەنیا مافی ئەوەی پێدراوە ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە فەرمانێکی فەرمیدا ڕابگەیەنێ، گۆڕینی ڕۆژی دیاریکراو لە لایەن سەرۆکی هەرێمەوە، بنپێکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێساکان و واوەتر لە بازنەی دەسەڵاتی ئەودایە.

کاوە عەبدولقادروتیشی: هەرچەشنە بڕیاردانێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بێ پشتبەستن بە بڕگەکانی دەستوور، بێ بایەخە و ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەمبەر هەرچەشنە کردەوەیەکی نایاسایی، هەڵوێست و کاردانەوەی تووندمان دەبێت و ڕێگاچارەی سیاسی دەگرینە بەر. 

سەرپەیڤ