پاسێکی خوێندکاران لە گەرمیان وەرگەڕا و ژمارێک کچەخوێندکار گیانیان لەدەستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i427341-پاسێکی_خوێندکاران_لە_گەرمیان_وەرگەڕا_و_ژمارێک_کچەخوێندکار_گیانیان_لەدەستدا
بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسەکەیان، چوار خوێندکار لە گەرمیان لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش بریندارن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 15, 2024 06:00 Asia/Tehran

بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسەکەیان، چوار خوێندکار لە گەرمیان لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش بریندارن.

موقەدەم سامان عەلی، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند: "ر مینی پاسێک کە ژمارەیەک خوێندکاری تێدا بووە لەنزیک گوندی حەسیرە لەسەر رێگەی قەزای کەلار- کفری وەرگەڕاوە."  ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە "قوتابییەکان هەموویان کچ بوون وتیشی، لە حەوت بریندارەکە یەکێکیان مامۆستایە و ئەوەی دیکەش شۆفێرە، "دۆخی بریندارەکان باشە."

شایانی باسە ئەو قوتابییانە خوێندکاری ئامادەیی باکوور بوون لە کەلار، بۆ گەشتی زانستی چوونەتە کفری، لە رێگەی گەڕانەوە پاسەکەیان وەرگەڕاوە.