قوباد تاڵەبانی: بەڕێکرانی شایستە داراییەکانی هەرێم، مەرجی ڕادەست کرانی داهاتە نانەوتییەکانە بە بەغدا
"قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستانی عێراق ڕایگەیاند: "حکومەتی هەرێم ئامادەی ڕاست کردنی داهاتە نانەوتییەکانە بەومەرجەی بودجەی پرۆژە، بودجەی وەبەرهێنان و هەموو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە مووچە، ڕەوانەی هەرێم بکرێ".
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان وتی: "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە تیمەکەمان بۆ دانوستان لەسەر ڕادەست کرانی داهاتە نانەوتییەکان بەپێی دەستور، بنێرینە بەغدا".
قوباد تاڵەبانی وتیشی، فەرمانی پێویست سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران دەرکراوەو سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە کێشەی مووچەی چارەسەر بووەو دادگەی فیدراڵ تاووتوێی کردووە، کۆمەڵێک کێشەی تەکنیکی ماوە کە پێم وایە بەئاسانیی چارەسەر دەبن.
ناوبراو هەروەها وتی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دە ساڵە کە بەرەوڕووی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانە، بۆیە ئەگەر بتوانین بگەینە ڕێککەوتنێکی تۆکمەتر لەگەڵ بەغدا، دەبێ بودجەی وەبەرهێنان ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێ و پرۆژەکان کارا بکرێنەوە.