لە تویتێکدا؛
نێچیرڤان بارزانی: له خوای مه‌زن داواکارم سەرۆک کۆماری ئێران سه‌لامه‌ت بێت
May 19, 2024 22:49 Asia/Tehran
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بە نیگەرانیەوە چاودێری هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران دەکات.
نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند کە به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه چاودێریی هه‌واڵه‌کانی ڕووداوی هیلیکۆپته‌ری سه‌رۆک ڕه‌ئیسی ده‌که‌م.
وتیشی: له خوای مه‌زن داواکارم خۆیان و یاوه‌رانی باش و سه‌لامه‌ت بن، دڵمان لایانه و نزای خێریان بۆ ده‌که‌ین.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: له‌م کاته سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه.