بەهۆی بۆردومانێکی تورکیا هاووڵاتییەکی خەڵکی شیلادزێ گیانی لەدەستدا
تهمووز 18, 2024 15:09 Asia/Tehran
بهرهبهیانی ئهمڕۆ پێنجشهممه بەهۆی بۆردومان کرانی شیلادزێ لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی لهدهستدا.
ئەم بۆردوومانە بهرهبهیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندی بەریسکێ کراوە و ئەو کەسەی خەڵکی شیلادزێیش بۆ کاروباری مێشهەنگ و هەنگەوانی چووەتە ئەو سنوورە.
ئەوە دوەمین جارە لەم ساڵدا، کە سوپای تورکیا بۆردومانی گوندی بەریسکێ دەکات و هاوڵاتیانی مەدەنی بە ئامانج دەگرێت، لە 8ی (ئازار/3)ی ئەمساڵدا، دو هاوڵاتی دیکهی مەدەنی لە هەمان گوند بوونە قوربانیی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و شەهیدبون و هاوڵاتییەکی دیکهی مەدەنیش برینداربوو.بە هۆی بۆردومان و هێرشەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، 9 هاوڵاتی مەدەنی تا ئێستا کوژارون و دو هاوڵاتیی دیکه مەدەنیش بریندار بوون.