دادگاى فیدراڵى نەچووە ژێر باری ههڵوهشاندنهوهى حکومهتى ههرێم
تهمووز 29, 2024 07:11 Asia/Tehran
ئهمڕۆ یەکشەممە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە.
سکاڵاکە لەلایەن "سروە عەبدولواحید" ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق تۆمارکرابوو و داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێم و بڕیارەکانی کردبوو، ئەگەر لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکرێت. دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستۆتەڕوو، سکاڵاکەیان ڕەتکردۆتەوە، لەبەرئەوەی "لە تایبەتمەندیی دادگاکە" نەبووە.هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بڕیاروایه ڕۆژی بیستى مانگی دەى ئهمساڵ بەسەرپەرشتیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت.