پەلاماردرانی باکوری عیراق لەلایەن تورکیاوە، گەورەترین پەلاماری دەیان ساڵی رابردوە
ئەندامێکی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند پەلاماردرانی باکوری عیراق لەلایەن تورکیاوە، گەورەترین پەلاماری دەیان ساڵی رابردوەو هەربۆیە پێویستە بەغدا شێلگیرانە وڵامی بداتەوە.
دیار عەقراوی" ئەندامی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لەکاردانەوە بەرامبەربە بەردەوامی بۆردومانی ناوچە باکوریەکانی عێراق لەلایەن تورکیاوە وتی: هێزەکانی تورکیا تا قوڵایی چل کیلۆمەتری سنورەکانی عێراقیان بەزاندوەو هاتوونە نێو خاکی عێراق.
ئەو ئەندامەی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ هەواڵدەری عەهدنیوز وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە نێوەڕاستەکانی مانگی ژوئەنی ڕابردوەوە پەلاماری تورکیا بۆ سەر چەند ناووچەی عێراق بۆوێنە زاخۆو عیمادیەو سیدەکان و دیانەو ناوچەکانی تر دەستی پێکردوەو هێزەکانی ئەو ووڵاتە بە سەدان زرێپۆش و تانگ و ئۆتۆمبێلەوە هاتوونە نێو خاکی عێراق کە ئەوەش بە گەورەترین پەلاماری دەیان ساڵی رابردودێتە ئەژمار کە زیانێکی زۆری گەیاندۆتە مووچەو مەزرای گوندیەکان و بەدەیان کەسیشی ئاوارە کردوە.
دیار عەفراوی وتی بە قوڵی ٤٠ کیلۆمەتر هاتوونەتە نێو ناوچەکانی عیمادیەو برادۆست و زاخۆو لە ڕۆژیش دا بە خۆفڕ هەڵدەکوتنە سەر ناووچەکانی شەنگال و چەمچەماڵ و کەلارو سلێمانی وزۆر لە ناوچەکانی دهۆک و هەولێریش دەکەنە ئامانج و تۆپبارانیان دەکەن و هەربۆیە ئەو خەڵکە داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن کە شێلگیرانە وڵامی ئەو دەستدرێژکاریانە بداتەوە.