چەند پارت و لایەنێکی هەرێمی کوردستان پێشوازی دەکەن لە سنوربەزاندنەکانی ئەرتەشی تورکیا
ئەندامێکی هاوپەیمانی نێبنی عێراق چەند پارت و لایەنێکی هەرێمی کوردستان و لەسەرویانەوە پارتی تۆمەتبار کرد بە پێشوازی کردنیان لە سنوربەزاندنەکانی ئەرتەشی تورکیا بەرەو ئەو هەرێمە.
عەلی زوبەیدی ئەندامی هاوپەیمانی نێبنی عێراق چەند پارت و لایەنێکی هەرێمی کوردستان و لەسەرویانەوە پارتی تۆمەتبار کرد بە پێشوازی کردنیان لە سنوربەزاندنەکانی ئەرتەشی تورکیا بەرەو ئەو هەرێمەو وتی ئەوەی کە هێندێک لە پارت و لایەنە کوردیەکان و لەسەرویانەوە پارتی دیموکڕاتی کوردستان پێشوازی دەکەن لە چونی ئەرتەشی تورکیا بۆ ئەو هەرێمە نیشانەی ڕەزامەندیانە لەگەڵ سنورنەزاندنی عێراق لەلایەن ئەو وڵاتەوە.
ئەو پارلمانتارە عێراقیە هەروەها وتی: پەلاماردرانی خاکی عێراق لەلایەن تورکیاوە کارێکی بەربڵاوی ترسناکە و پێویستی بە ڕەچاوکردنی هەڵوێستێکی جیدی و ڕاستەقینە هەیە لەلایەن حکومەتی فیدڕال و پارلمانی عێراقەوە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەو پەلامارەی تورکیا بۆسەر باکوری عیراق هەروا بەردەوامیشە داوای لە حکومەتی فیدڕال کرد هەڵوێست بگرێ بەرامبەر بەو پێشێلکاریەی حکومەتی تورکیاو لەو پەیوەندیەدا هەنگاوی بەپەلە هەڵبگرێ.