دیداری مەسعوود پزشکیان و مەسعوود بارزانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i431076-دیداری_مەسعوود_پزشکیان_و_مەسعوود_بارزانی
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش گەیشتنی بە هەولێر لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2024 09:16 Asia/Tehran
  •  دیداری مەسعوود پزشکیان و مەسعوود بارزانی

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش گەیشتنی بە هەولێر لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دیدار و وتووێژی کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسعوود پزشکیانی سەرۆک کۆماری ئێران لە چوارچێوی سەفەری سێ ڕۆژەی خۆی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان پاش گەیشتنی بە هەولێر، لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە پێشوازی لێکرا، لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە و پاش ئەو کۆبوونەوەیەیش لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیش دیدار و وتووێژی کرد.

بە پێی خشتەی پلان و بەرنامەکانی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران، پزشکیان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەولێرەوە خۆی دەگەیەنێتە سلێمانی و پاش ئامادەبوون لە سەر گۆڕی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی عێراق  و ڕێزگرتن لەم کەسایەتییە مێژوویی و سیاسییەی کوردستانی عێراق، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دیدار وتووێژی دەبێ.

محەممەد مەحموودیان سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانیش لەبارەی سەردانی پزشکیان لە عێراق وتی: سەرۆک کۆماری ئێران پاش دیدار لەگەڵ  بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، سەردانی سلێمانیش دەکات و لەگەڵ بافڵ تالەبانی و کاربەدەستانی حکومی و حیزبی لەم شارەدا کۆ دەبێتەوە.