سەرۆک کۆماری ئێران لە گەشتەکەی بۆ هەرێمی کوردستانی عێڕاق، گەیشتە سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i431094-سەرۆک_کۆماری_ئێران_لە_گەشتەکەی_بۆ_هەرێمی_کوردستانی_عێڕاق_گەیشتە_سلێمانی
سەرۆک کۆماری ئێران لە دووەم رۆژی سەفەرەکەی بۆ عێراق، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2024 06:16 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئێران لە دووەم رۆژی سەفەرەکەی بۆ عێراق، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی.

"مەسعود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە درێژەی بەرنامەکانی سەرفەر بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، بە پێشوازیی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، گەیشتە سلێمانی. سەرۆک کۆمار لەو سەفەرەدا سەرەتا بەئامادەبوون لەسەر مەزاری خوالێخۆشبوو"جەلال تاڵەبانی" سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بە پێشکەشکردنی چەپکەگوڵ، ڕێزی گرت لە پلەوپێگەی ناوبراو.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە دەفتەری یادەوەریی مەزاری مام جەلال، یاداشتێکی نووسی و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، "هەلێکمان بۆ هەڵکەوت، لەسەر مەزاری جەلال تاڵەبانی خۆشەویست و بەڕێز فاتیحا بخوێنین".

سەرۆک کۆمار لە سلێمانی لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق وتووێژی کرد.