تشرینی یه‌که‌م 26, 2024 19:44 Asia/Tehran
  •  سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ھێرشی سەر ئێرانی ئیدانە کرد

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان در ڕاگەیاندنێکدا، جەختی کرد: سەرکۆنەی ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێرانیان کردە ئامانج.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیاندنێکدا پێی داگرت: سەرکۆنەی ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێرانیان کردە ئامانج.

 

ئیماراتی ئیسلامیی ئەفغانستانیش لە ڕاگەیاندنێکدا ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ئێرانی ئیدانە کرد.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەندۆنوسیاش ڕایگەیاند: ئەندۆنسیا لێبڕاوانە ھێرشی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکات و دیارە ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکانەو دەربڕی خەمساردیی تۆکمەوتەواوی ئیسرائیل بەرامبەر بە یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکانە.

 

وەزارەتی دەرەوەی جەزائیریش دوابەدوای هێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند: دوابەدوای ئەم دەستدرێژییە قێزەونە کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی نەتەوەیی و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەو بە پێچەوانەی بنەماکانی مافە نێودەوڵەتییەکان دێتە ئەژمار، جەزائیر هاوپشتیی خۆی لەگەڵ ئێرانییەکاندا ڕادەگەیەنێت.

 

کۆماری ئیسلامیی «مۆریتانیا»ش هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد و بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی ئێران و پێپەست کردنی بێ دەربەستی بنەماکانی مافی نێودەوڵەتی زانی کە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە.

 

حکومەتی «مالدیڤ»یش لە ڕاگەیاندنێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، بە توندی ھێرشە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیدانە دەکەین، ئەم ھێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی ئێران و یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دێتە ئەژمار.

 

سەرپەیڤ