کۆبوونەوەی پارتى و یەکێتیى
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i434091-کۆبوونەوەی_پارتى_و_یەکێتیى
شاندى پارتى و یەکێتیى لە پیرمام کۆبوونەوە و لەسەر ئامادەکردنی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم رێککەوتن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2024 16:40 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی پارتى و یەکێتیى

شاندى پارتى و یەکێتیى لە پیرمام کۆبوونەوە و لەسەر ئامادەکردنی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم رێککەوتن.

بەگوێرەى راگەیەندراوی هاوبەشی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی، لە کۆبوونەوەکەدا هەر دووک لا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە بە زووترین کات، کار لەسەر ئامادەکردنی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا لیژنەیەکی هاوبەش بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی بەرنامەکە بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو پێکبهێنن .

کۆبوونەوەکەی پیرمام، دووەم کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتییە لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ.

جێگای ئاماژەیە کۆبوونەوەی رابردووش لە 30ی مانگی رابردوو لە دەباشان بەڕێوەچوو.