بڕیاری گرتن بۆ تیرۆریست حسێن یەزدانپەناه
شوبات 04, 2025 18:40 Asia/Tehran
دوابەدوای سکاڵای ژمارێک لە بنەماڵە کوردە ئێرانییەکان لە حسێن یەزدانپەناه (سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی پاک) دادگەیەک لە هەولێر بڕیاری گرتنی بۆ دەرکردووە. بەڵام تا ئێستا لە لایەن پۆلیسی هەرێمی کوردستانەوە هیچ هەنگاوێک لەم بارەوە هەڵنەگیراوە.
منداڵانی ئەم بنەماڵانە بە بیانووی جۆربەجۆر لەوان کۆچ کردن، درێژەدان بە خوێندن و دیتنەوەی کار کێشراون بۆ هەرێمی کوردستان و لەوێدا لەلایەن گرووپێکی ناسراو بە "پاک" گوێزراونەتەوە بۆ بنکەکانی ئەم گرووپە میلیشیا و تیرۆریستییە و لە ڕەوشێکی تایبەتی سەربازیدا خراونەتە بن کۆنترۆڵی ئەم گرووپەوە.